کلاسه‌کانی کامپیوتێر له کۆمه‌ڵگه‌ی فێرکاری پاسکاڵدا دوایی هات.
له‌م ماوه‌یه‌دا فێرکاران له گه‌ڵ بابه‌ته‌کانی خواره‌وه‌دا ئاشنا بوون:
1. چۆنیه‌تی به‌کاربردنی ویندوز
2.کارکردن و نووسین به به‌رنامه‌ی ڤۆرد(تایپ به دوو زمانی کوردی و فارسی)
3.به ده‌ستهێنانی زانیاریگه‌لی پێویست له رێگه‌ی گه‌ڕان به نێو ناوه‌رۆکی ئینتێرنێتدا و به‌کارهێنانی مۆتۆرگه‌لی پشکنین، دروست کردن و ناردنی ئیمهیل.
4.دروست کردنی ڤێبلاگ، کڕین و جێ به جێ کردنی کارگه‌لی رۆژانه له رێگه‌ی ئینتێرنێته‌وه
جێگای ئاماژه‌یه یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی کلاسه‌که ئه‌وه بوو که فێرکاران بتوانن بابه‌ته کوردیه‌کانی خۆیان به کامپیوتێر تۆمار بکه‌ن له کاتی گواستنه‌وه‌ی نووسراوه‌کانیان له سیستمێک بۆ سیستمێکیتر تووشی کێشه نه‌بن و بتوانن له وه‌به‌رهێنانی ناوه‌رۆک له دنیای ئینتێرنێتدا به‌شداریان هه‌بێ.
له کۆتایی ئه‌م قۆناخه‌دا له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی فێرکاری پاسکاڵهوه بڕوانامه‌ی "کاربر عمومی رایانه" به به‌شداربووان درا.
هه‌روه‌ها سپاسی به‌ڕێزان ئاغای سه‌یفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاتوو عه‌زیزنژاد به‌رپرسی به‌شی فێرکاری فێرگه و هاوکارانیتریان ده‌که‌ین که بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کلاسه زۆر یارمه‌تیان داین.